سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبونەوە



سەرۆکایەتییەکان لەبارەی رەوشی وڵات و گرنگترین پێشهاتەکانی ناوچەکە کۆدەبنەوە.
سەرۆکایەتییەکانی وڵات له کۆشکی بەغداد بەئامادەبونی بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید و بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە 19-10-2024 لەکۆبونەوەیەکدا  دۆسیەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵەکان بۆ خێراکردنی یەکلاکردنەوەی ئەم مافە تاووتوێکرا و جەختکرایەوە لەسەر پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانە، بەجۆرێك کە یارمەتیدەربن لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و بەهێزکردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران هاوشان لەگەڵ دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و دادوەری.
هاوکات لەکۆبونەوەکەدا چەند پڕۆژە یاسایەکی گرنگ تاووتوێکران، کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە ئامادەکرابوون.
هەر لە کۆبونەوەکەدا رێوشوێنەکانی حکومەت لەڕووی داراییەوە تاووتوێکرا بۆ دڵنیابوون لە پارەدارکردنی وەزارەت و پارێزگاکان لە بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکان، هەروەها ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو و پێداویستییە لۆجستییەکان بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە، جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی سەرژمێری وەك ئامانجێکی گەشەپێدانی وڵات، کە سیاسەت و پلان و بەرنامە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان پشتی پێ دەبەستن.
هاوکات کۆبونەوەکەدا باس لە گرژییەکانی بارودۆخی گشتی و ئەو گۆڕانکاریانە کران کە لە ناوچەکەدا ڕوو دەدەن، و ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ رێگەگرتن لەو هێرشانه و یەکخستنی هەڵوێستی سیاسی بەرامبەر پاراستنی عێراق و گەلەکەی له هەر ئەگەرێکی گرژی.
پلانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دزەپێدەکرێت
پێت پلانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دزەپێدەکرێت
گۆڕان بڕیاریدا ببێتەوە ئۆپۆزسیۆن
دوات گۆڕان بڕیاریدا ببێتەوە ئۆپۆزسیۆن
پەیوەندیدر