دلێر عەبدولخالق: سبەینێ رۆژێكی گرنگە بۆ بۆ پرۆسەی حكومڕانی و گەڕاندنەوەی ئیرادەی خەڵكی هەرێمی كوردستان.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: سبەینێ رۆژێكی گرنگە بۆ بۆ پرۆسەی حكومڕانی و گەڕاندنەوەی ئیرادەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، و نوێكردنەوەی ڕەوایەتی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم، هاوکات وتیشی سبەینێ 20ـی 10ـی 2024 هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و پەرلەمانیكی نوێ بۆ قوناغێكی نوێی سیاسی هەرێم هەڵدەبژێرن.
دلێر عەبدولخالق ئاماژەی بەوەشدا: ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێكی چارەنوسازە و بەشداریكردنی هاوڵاتیان و دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان بەرێژەیەكی بەرز نیشانی دەدات كە گۆڕانكاری ئەرێنی بە ئاڕاستەی وەڵام دانەوەی داخوازی و خواستەكانی هاوڵاتیان، چین و توێژەكان دروست دەبێت.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بزوتنەوەی گۆڕان خودای گەورە و خەڵكی هەرێمی كوردستانی هەیە، بۆیە داواكارین لە هاوڵاتیانی هەرێم سبەینێ لە كەرنەڤاڵی دیموكراسیدا پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان بكەن بۆئەوەی بەشێوەیەكی راستەقینە نوێنەرایەتیی داخوازییەكانتان بكات و بۆ قۆناغی داهاتوو دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن.