داهاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین زیاتر لە ملیارێك و ٦٢٧ ملیۆن دینار بووە ، زۆرترین داهات لە گەنجینەی گەرمیان بووە.
ڕۆژانە لە ماڵپەری shafafiat.com سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەكاریەوە دەخرێتەڕوو، كە تێیدا داهاتی كۆكراوەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، زۆرترین داهات لە گەنجینەی گەرمیان بووە كە ملیارێك دینار داهاتی هەبووە و گەنجینەی یەكی سلێمانیش ٣٠٥ ملیۆن دینار بووە.
ئەمە لەكاتێكدایە ، ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینە و ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێكهاتووە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ شەفافكردنی داهاتەكانی سنوری سلێمانی.