ڕاوێژكاری سودانی: پشكی عێراق زیادكراوە و بەهای دینار جێگیردەبێت



ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زیادکردنی پشکی عێراق لە دراوی نێودەوڵەتی هەنگاوێکە بۆ سەقامگیری دیناری عێراقی.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، عێراق یەدەگی ئاڵتون لە چوارچێوەی یەدەگی بیانیدا دەپارێزێت، کە بەشێکە لە یەدەگی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، ئاڵتون ئامرازێکە بۆ پاڵپشتیکردنی بەهای دیناری عێراقی و بەدەستهێنانی سەقامگیری ئابووری.

وتوشیەتی، “زیادکردنی پشکی عێراق لە دراوی نێودەوڵەتی هەنگاوێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان و سەقامگیرکردنی دینار”.

پێشتر ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی پشکی عێراق لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە بەرامبەر (831,900,000) SDR، واتە بەرامبەر بە (1.45025127) ترلیۆن دینار، بەپێی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە 8ی تشرینی یەکەمی 2024، بەمەرجێک زیادکردنی پشکی دراو بڕە پارە لە تەرخانکراوەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا جێگیرکراوە، زیادکردنی پێشنیارکراوی دەبێتە هۆی زیادبوونی پشکی عێراق لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە ڕێژەی ٥٠%ی پشکی پێشوو، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی دەسەڵاتی دەنگدانی عێراق.

بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بۆ 8 ماددە زیادكرا
پێت بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بۆ 8 ماددە زیادكرا
دوابڕیار لە بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست درا
دوات دوابڕیار لە بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست درا
پەیوەنیدر