خەڵك؛ هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات



پسپۆڕی ژمێریاری و دارایی ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی جارێكی تری بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەهۆی بەكارخستنی ئەو سیستەمە نوێیەیە، كە بانكی ناوەندی دەیەوێ كاری لەسەربكات، بۆیە لەكاتی خستنەڕووی دۆلار بەهای ئەو دراوە بەرامبەر دینار دادەبەزێتەوە.

د.نەوزاد مەجید، پسپۆڕی ژمێریاری و دارایی لەبارەی بەرزی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دینار بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە ئێستادا هۆكارەكەی نەخستنەڕووی دۆلارە لە لایەن بانكی ناوەندی عیراقی بۆ بەیانی دوو شەممە.

دەشڵێت: “بەرزی و نزمی بەهای دۆلار لە ئێستادا وەستاوە لەسەر ئەو بڕە دۆلارەی بانكی ناوەندی عیراقی بۆ بەیانی دەیخاتەڕوو، هۆكاری كەمی خستەڕووی دۆلار یاخوود نەخستنەڕوو بۆ بەیانی بەهۆی بەكارخستنی ئەو سیستەمە نوێیەیە، كە بانكەكە دەیەوێ كاری لەسەربكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكەم بانكی ناوەندی بۆ بەیانی سەرووی ١١٢ ملیۆن دۆلار بخاتەڕوو، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار.

داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ملیارێك دینار بووە
پێت داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ملیارێك دینار بووە
بارستە هەوایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە
دوات بارستە هەوایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر