دوو گەنج لەكاتی مەلەكردن خنكان



بەرگری شارستانی خەبات ڕایدەگەیەنێت، دوو گەنج لە کاتی مەلە کردندا لە ئاوی زێێ گەورەدا خنکان.

بەڕێوەبەرێتی بەرگری شارستانی خەبات لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کاتژمێر ٢ـی دوای نیوەڕۆ، دوو گەنجی تەمەن ١٦ ساڵ و ١٧ ساڵ، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە سنووری کەورگۆسک لەکاتی مەلەکردندا لە ئاوی زێی گەورە خنکاون.

ڕاشیگەیاندووە، دوای کاتژمێرێک تەرمی هەردووکیان لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی خەبات دۆزراونەتەوە.

ئاشكراشی كردووە، تەرمەكانیان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر و دواتر ڕادەستی كەسوكاریان دەكرێتەوە.

دوابڕیار لە بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست درا
پێت دوابڕیار لە بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست درا
کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی گشتی پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات
دوات کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی گشتی پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات
پەیوەندیدر