سەلاحەدین بەهادین: جێگەی شانازییە بەڕووسووری و سەربەرزی لە ناو خەڵكین



سەلاحەدین بەهادین، رایگەیاند، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەجددی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش پۆلێك لە كاندیدی لێهاتوو و شارەزای هەڵبژاردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، تیایدا هاتووە: شەوی رابردوو، سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و ئەنجومەنی جێبەجێكردن، لەگەڵ رێكخستنەكانی حزبەکەی لە هەڵەبجە و خورماڵ كۆبوویەوە.

لەو بارەوە رایگەیاندوە: یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەجددی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش پۆلێك لە كاندیدی لێهاتوو و شارەزای هەڵبژاردووە.

وتیشی: لە ماوەی 30 ساڵی رابردوو پۆلێك لە خوشك و برای بەتوانا لەم كاروانەدا پێكەوە كارمان كردووە و جێگەی شانازییە بە رووسووری بچیتە ناو خەڵك و كەس نەبێت پێت بڵێت كوڕی منت داوە بە كوشت یان زوڵمت لەمن كردووە، بە پێچەوانەوە ئێمە بووینەتە بەخێوكاری یەتیمان و پەروەردەی تاكەكان.

کاروان گەزنەیی: یەکێتی براوەی یەکەمی دەنگدانی تایبەتە
پێت کاروان گەزنەیی: یەکێتی براوەی یەکەمی دەنگدانی تایبەتە
قوباد تاڵه‌بانی به‌شی خوێندنی ئیسلامی له‌ زانكۆی راپه‌ڕین كرده‌وه‌
دوات قوباد تاڵه‌بانی به‌شی خوێندنی ئیسلامی له‌ زانكۆی راپه‌ڕین كرده‌وه‌
پەیوەندیدر