بۆ جارێکیش بێت لە ژیانتدا گەشتەکەت بە تەنیا ئەنجام بدە



شارەزایان پشتڕاستی دەکەنەوە، گەشتکردن بە تەنها سوودی هەیە بۆ تەندروستی،گەشتکردن بەگشتی چەندین سوودی بۆ مرۆڤەکان هەیە، لەوانە بەرزکردنەوەی ئاستی سۆزداری و دەرچوون لە دۆخی خەمۆکیدا .

هەندێک کەس دوودڵن لە گەشتکردن بە تەنیا، لەوانەیە زۆر ترس بخزێنە ناو مێشکیانەوە،وەک ئەوەی دەڵێن:

  •  ئایا سەفەرکردن بە تەنیا سەلامەت دەبێت؟
  • ئایا کاتێکی خۆش بەسەر دەبەم ؟
  • یان هەست بە تەنیایی و بێزاری دەکەم؟
  • لەوانەیە توشی ڕوداوێک یان گرفتێک ببم.

ئەم پرسیارانە ڕەنگە زۆر کەس هان بدەن کە پێیان باشتربێت بەردەوام لەگەڵ کەسانی تر گەشت بکەن. بەڵام گرنگە ڕێگە نەدەیت ئەم نیگەرانیانە کۆنتڕۆڵت بکەن و ڕێگریت لێبکەن چێژ لە ئەزموونی گەشتکردن بە تەنیا وەربگریت، چونکە ئەم جۆرە گەشتە چەندین سوودی لەخۆیدا هەڵگرتووە کە ڕەنگە نەتوانیت بەدەستیبهێنیت لەکاتی گەشتکردن لەگەڵ چەند کەسێکدا.

پەرە بە تواناکانت بدە و خۆت بدۆزەرەوە!
زۆرێک لە توێژینەوەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە گەشتکردن بە گشتی سوودێکی زۆر بۆ مرۆڤ دەگەیەنێت، لەوانە بەرزکردنەوەی ئاستی سۆزداری و یارمەتیدان بۆ زاڵبوون بەسەر خەمۆکیدا، هەروەها باشترکردنی توانای کرانەوە و سەقامگیری سۆزداری، هەروەها کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی. بەڵام گەشتکردن بە تەنیا بە تایبەتی دەرفەتێکی ناوازەت بۆ دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی سوود لە سوودە زۆرانە وەربگریت.

کاتێک بە تەنیا گەشت دەکەیت، دەرفەتێکی زیاتر بە خۆت دەدەیت بۆ ناسینی کەسانی نوێ و فێربوونی کولتوورە جۆراوجۆرەکان. لەکاتی گەشتکردن لەگەڵ کۆمەڵێک تاک لە ژینگەکەتەوە، لەوانەیە خۆت ببینیتەوە کە نوقم بوویت لە پەیوەندیکردن لەگەڵیان و لە چالاکییە هاوبەشەکاندا، کە لەوانەیە دەرفەتی گەڕان و کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا ڕێگری لێبکات.

لە کاتێکدا ئەگەر بە تەنیا گەشت بکەیت، زۆرکات ڕێکدەکەوێت خەڵکی ناوچەکە دەناسیت و دەرفەتت دەبێت بۆ ناسینی کەسانی جیاواز، ئەمەش ئەزموونەکەت دەوڵەمەندتر دەکات و وات لێدەکات لە بازنە کۆمەڵایەتییە ئاساییەکانت دەربچیت و فێری کولتوورە نوێیەکان بیت.


گەشتکردن بە تەنیا ئازادیت پێدەبەخشێت کە ئەوەی دەتەوێت لە کاتی خۆتدا بیکەیت، بەبێ ئەوەی هەست بە هیچ پابەندبوونێک بکەیت.

کارلێککردن لەگەڵ کەسانی تردا توانای زمانت بەرز دەکاتەوە،لەوانەیە خۆت لە دۆخێکدا ببینیتەوە کە پێویست بکات پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەیت کە بە زمانەکەت نازانن. هەرچەندە سەرەتا ئەمە قورس بێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات دەست دەکەیت بە فێربوونی هەندێک وشە و دەستەواژە بە زمان یان زاراوەی نوێ. لەوانەیە تۆ شارەزا نەبیت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەندێک شارەزایی زمان بەدەست دەهێنیت کە دەتوانێت سوودیان لێوەربگریت.

ئازادی بڕیاردان 
گەشتکردن بە تەنیا ئازادییەکی تەواوت پێدەبەخشێت ئەوەی دەتەوێت دەتوانیت لە کاتی خۆتدا بیکەیت، بەبێ ئەوەی هەست بە هیچ پابەندبوونێک بکەیت بەرامبەر بە هاوسەفەرەکانت. بەخواستی خۆتە ئەگەر بڕیار بدەیت بۆ ماوەیەکی زۆر لە کافێیەک دابنیشیت و کتێبێک بخوێنیتەوە، یان چێژ لە دیمەنەکان وەربگریت، بەبێ ئەوەی پێویستت بە کارلێککردن بێت لەگەڵ کەسانی دیکە لە ترسی بێزاربوون. بڕیارەکانت سەربەخۆتر دەبن، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات چێژ لە ئەزموونێکی گەشتیاری ئاسوودە و بێ سترێس وەربگریت.

دۆزینەوەی قووڵتر لە خۆت و پەرەپێدانی کارامەیی نوێ
کاتێک بە تەنیا گەشت دەکەیت، دەرفەتێکی بەنرخت دەبێت بۆ ئەوەی قووڵتر لە خۆتدا بگەڕێیت، هەروەها دەتوانیت هەندێک کارامەیی سەرەتایی پەرەپێبدەیت. یەکێک لەو کارامەییانە توانای بڕیاردانی خێرا و متمانەیە. لەوانەیە لە کاتی گەشتەکەتدا تووشی هەندێک ئاڵنگاری یان بارودۆخی چاوەڕواننەکراو ببیت، و خۆت دەبینیتەوە کە دەبێت بە تەنیا مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای چارەسەرکردنی کێشەکانت و زیادبوونی متمانە بەخۆبوونت، بەو پێیەی تێدەگەیت کە توانای پشت بەستن بە خۆت هەیە لە بەرامبەر بارودۆخی جیاوازدا.

ئەگەر ناتەوێت لەکاتی گەشتکردندا هەست بە تەنیایی بکەیت، هەوڵبدە خشتەکەت ڕێکبخەیت بەو چالاکییانەی کە حەزت لێیە ئەنجامی بدەیت.


لێرەدا چەند ئامۆژگاری و هەنگاوێکی سادە دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدەن چێژ لە ئەزموونی گەشتکردن بە تەنیا وەربگریت:

شوێنی نیشتەجێبوون بە وردی هەڵبژێرە: لە کاتی پلاندانان بۆ گەشتکردن بە تەنیا، زۆر گرنگە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بە وردی هەڵبژێریت، بە تایبەت ئەگەر سەردانی شوێنێکی نوێ دەکەیت. ئینتەرنێت بەکاربهێنە بۆ گەڕان بەدوای پێداچوونەوەکانی گەشتیارانی پێشوو سەبارەت بە هۆتێل یان شوقە بەردەستەکان، و گرنگیدان بە پاکوخاوێنی، سەلامەتی، کوالیتی خواردن، یان شوێنەکە چەندە لە ناوچە گرنگەکان و ئامرازەکانی گواستنەوە دوورە.

ئەو چالاکییانە دیاری بکە کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت: ئەگەر ناتەوێت لەکاتی گەشتکردندا هەست بە تەنیایی بکەیت، هەوڵبدە بەو چالاکییانەی کە حەزت لێیە بیکەیت، خشتەکەت ڕێکبخەیت، تەنانەت ئەگەر هێندەی دانیشتن لەسەر کەنار دەریا یان خوێندنەوەی کتێبێک سادەش بن.

ئەو شوێنانە بنووسە کە دەتەوێت سەردانیان بکەیت و ئەو ئەزموونانەی کە هیواخوازی هەتبێت. نەرم و نیان بە لە ڕێکخستنی پلانەکانت ئەگەر چالاکیەکی نوێت دۆزیەوە کە دەتەوێت تاقی بکەیتەوە.

پلانی جێگرەوە بۆ هەموو ئەگەرەکان دابنێ: لەوانەیە لە کاتی گەشتەکەتدا تووشی هەندێک ئاڵنگاری یان گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراو ببیت، وەک دواکەوتنی فڕۆکە یان هەڵوەشاندنەوەی گواستنەوەکە. کەواتە، بیرۆکەیەکی باشە کە پلانی جێگرەوەت هەبێت بۆ هەموو ئەو شتانەی کە پلانت بۆ داناوە، لە شوێنی نیشتەجێبوونەوە تا چالاکییەکان. ئامادەکاری پێشوەختە بۆ ئەم گۆڕانکاریانە یارمەتیت دەدات لە فشاری دەروونی دوور بکەویتەوە و ئارامیت لە بەرامبەر سوپرایزەکاندا بپارێزیت.

بۆ جارێکیش بێت لە ژیانتدا گەشتەکەت بە تەنیا ئەنجام بدە
پت بۆ جارێکیش بێت لە ژیانتدا گەشتەکەت بە تەنیا ئەنجام بدە
مووچە بۆ بەشێكی خوێندكارانی هەرێم خەرج دەكرێت
دوات مووچە بۆ بەشێكی خوێندكارانی هەرێم خەرج دەكرێت
پەیوەندیدر