تەندروستیی هەولێر ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتیی



بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئامادەکاری تەواو دەکات لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیی، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 34 تیمی تەندروستیی لە ئامادەباشیدان.

ئەمڕۆ شەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2024، د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری تەواو کراوە، لەو چوارچێوەیەشدا  24 تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی هەولێر لە ئامادەباشیدان.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا: سەرەرای هەبوونی ئەو 24 تیمە، 10 تیمی دیکە لە نەخۆشخانەکان لە ئامادەباشیدان، کۆی گشتیی 34 تیمی تەندروستی ئامادەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە ڕوو بدات.

لەو بارەیەشەوە سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ” سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری لە ناو هەولێر، لە کاتژمێر شەشی سەرلە بەیانی لە ئامادەباشیدان و لە نزیک بنکەکان ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانسیان لێ دەبێت تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت لە ئێشکگرتندا دەبن”.

داوای لە هاووڵاتیانیش کرد لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕ یان هەر ڕووداوێک پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122

بڕیارە سبەی ڕۆژی یەك شەممە 20-10-2024 دەنگدانی گشتی بەڕێوە بچێت، دوێنێش ڕۆژی هەینی 18-10-2024 دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.

دەنگدان تەنها بە كارتی بایۆمەتری دەنگدەر دەبێت و ڕێگا نادرێت بە بردنەژوورەوەی مۆبایل و كامێرا بۆ ناو وێستگە و بنكەكانی دەنگدان.

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا
پێت بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا
قوباد تاڵەبانی: دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر ببێت
دوات قوباد تاڵەبانی: دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر ببێت
پەیوەندیدر