چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت



ئەمڕۆ شەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایلۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت.
هاوکات وتیشی، پێویسته‌ جوتیاران له‌و رۆژه‌ی بۆیان دیاریده‌كرێت ئاماده‌بن.
له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووە:” جوتیاران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران ده‌ستپێده‌كات له‌ زنجیره‌ (2298) تاكو زنجیره‌ (2470) كه‌ گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر كردووه‌ هەر لە سایلۆی هه‌ولێر چه‌كەکانیشیان وه‌رده‌گرن”.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سایلۆی قوشته‌په‌ جوتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ رۆژی سێشه‌مه‌ دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران له‌ زنجیره‌ (624 ) ده‌ست پێده‌كات تاكو زنجیره‌ 470 كه‌ گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی قوشته‌په‌ كردووه‌ له‌ سایلۆی  قوشته‌په‌ چه‌ك وه‌رده‌گرن.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كی به‌ناوه‌ ده‌بێت خۆی ئاماده‌بێت یاخود بریكارنامه‌ی (وه‌كاله‌) په‌سه‌نكراوی ئه‌مساڵ بێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن چه‌ك وه‌فاتی كرد بێت ده‌بێت بەڵگەنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت له‌گه‌ل بریكارنامه‌ی گشت وارسه‌كان.
ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ له‌ كاتژمێر نۆی به‌یانی تاوه‌كو یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ  چه‌ك دابه‌شده‌كرێت و پاره‌كانیان له‌ بانكی به‌حركه‌ وه‌رده‌گیرێت.

لە دەنگدانی تایبەت 19 پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنووسان تۆمار کراوە
پێت لە دەنگدانی تایبەت 19 پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنووسان تۆمار کراوە
“هەموومان لە جیهانێکدا زیندووین بەڵام هەموو مان لە جیهانێکدا ناژین”
دوات “هەموومان لە جیهانێکدا زیندووین بەڵام هەموو مان لە جیهانێکدا ناژین”
پەیوەنیدر