کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا هات و پلەکانی گەرما نزم بوونەوە



لەمڕۆوە پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن، بە وتەی کەشناسێکی کوردیش شەوان سارد دەبێت و بە رۆژدا فێنک دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لە ئەمڕۆ شەممەوە كاریگەری بارستە ھەوایەكی سارد بەتەواوی دەگاتە ناوچەكانمان و بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرمی چوار تا پێنج پلەی دیكە نزم دەبێتەوە و لەتەواوی ناوچەكان ھەست بەگۆرانكاری و فێنكبوونی كەش لەرۆژدا ئەكرێت و لەشەواندا كەش سارد دەبێت.

باسی لەوەشکردووە: لەگەڵ كاریگەری ئەو بارستە ھەوایەدا پێشبینی بارانبارین ناكرێت و تا كۆتایی مانگیش كاریگەرییەكانی بەردەوامی دەبێت .

ئەوەشی وتووە: ھەرچەندە جێگیر نیە و بەدەر نابێت لەگۆرانكاری بەگوێرەی دواین گۆڕانكاری مۆدێلەكانی كەشوھەوا ئەگەرێك ھەیە لەنێوان كۆتایی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو شەپۆلێكی مامناوەندی بارانبارین و ھەورە بروسكە بە رێژەی جیاواز و بەكاریگەری نزمەپۆشەكانی دەریای ناوەراست و سوور رووبكاتە سەرجەم ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق.

کۆمسیۆن زانیاری نوێی لە بارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە
پێت کۆمسیۆن زانیاری نوێی لە بارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
دوات ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
پەیوەندیدر