ئەمڕۆ شەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوام دەبێت و سێ وەزارەت و چەند دەستەیەک مووچە وەردەگرن.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ هەریەکە لە دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی تەندروستی مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.