بانكی ناوەندی بڕیارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەركرد



بانكی ناوەندی عێراق بۆ هەرزان كردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بڕیاریدا دۆلار بە وەزارەتەكان بفرۆشێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵە و گرێبەستەكانیان.

بانكی ناوەندی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ وەزارەتەكانی حكومەتی فیدڕاڵی سەبارەت بە فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ حەواڵەی دەرەكی ئاماژەی بەوەكردووە، كار بكەن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی بۆ حەواڵەی دەرەكی، كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خراوەتەكار.

جەختیشی كردۆتەوە، ئامادەیە سەرجەم پێویستی وەزارەتەكان دابین بكات بۆ پارەداركردنی (تەمیل)ی پابەندییەكانیان لە گرێبەست و مامەڵەكان لەگەڵ دەرەوە بە دراوی بیانی و بە نرخی فەرمی حكومی.

بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتەكان دەتوانن لەڕێگگەی ئەو بانكانەی هەژماریان تێدا كردۆتەوە داواكاری وەرگرتنی دۆلار بكەن.

پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیركران
پێت پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیركران
گەرمیان؛ ٥ هەزار بتڵی غاز دابەشدەكرێت
دوات گەرمیان؛ ٥ هەزار بتڵی غاز دابەشدەكرێت
پەیوەنیدر