عێراق دەیەوێت رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بکات



وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پلانی نوێ دادەنێت بۆ رێگری کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سور، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی نوێ ئامادە کراوە.

ئەمڕۆ هەینی محەمەد خەزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، چەندین پلانیان داناوە بۆ کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان .

هاوکات وتیشی لەگرنگ ترین ئەو پلانانەی دانراون، هاوردەکردنی ئاژەڵی زیاترە بۆ مەبەستی بەخێوکردن و سەربڕین لە هەریەک لە وڵاتەکانی سۆماڵ، جیبۆتی لە ئەفریقا و چەند وڵاتێکی دیکە.

لە ماوەی رابردوودا لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهۆی کەمی ئاژەڵ لە ناوخۆدا و رێگری لە هاتنی لە بەشێکی دەروازەکانەوە، نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەوە و بەجۆرێک لە هەرێمی کوردستان نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور گەیشتە نزیکەی 24 هەزار دینار.

٨ نیشانە دەریدەخات منداڵەکەت زیرەکترە لە منداڵانی دیکە
پێت ٨ نیشانە دەریدەخات منداڵەکەت زیرەکترە لە منداڵانی دیکە
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێکاری تایبەت بۆ هەڵبژاردن دەگرێتەبەر
دوات بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێکاری تایبەت بۆ هەڵبژاردن دەگرێتەبەر
پەیوەندیدر