كۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستانی ڕاگەیاند



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێژەی دەنگدانی گشتی و پارێزگاكانی بۆ پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدان بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان 97% بووە، كە 208 هەزار و 521 كەس بەشداری دەنگدانیان كردووە.

ڕاشیگەیاند، ژمارەی چاودێران ١٩٢٦ بووە و ژمارەی دەنگدەران لە ڕەگەزی مێ: 4 هەزار و 748 كەس بووە و ژمارەی دەنگدەران لە ڕەگەزی نێر ٢٠٣ هەزار و ٧٧٣ بووە.

ئاشكراشی كرد، ڕێژەی دەنگدان لە هەولێر 97% بووە و لە سلێمانی 97% و دهۆك 98% و هەڵەبجە 96% بووە.

جەختیشی كردەوە، پڕۆسەی دەنگدان سەركەوتووانە بەڕێوەچووە و 100%ی دەنگەكانمان بۆ بەغدا ناردووە.

سبەینێ‌ لە چەند ناوچەیەكی هەرێم باران دەبارێت
پێت سبەینێ‌ لە چەند ناوچەیەكی هەرێم باران دەبارێت
(خەڵك) ڕێژەی بەرایی دەنگدان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە
دوات (خەڵك) ڕێژەی بەرایی دەنگدان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدر