(خەڵك) ڕێژەی بەرایی دەنگدان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە ڕێژەی دەنگدان زیاتر لە 90% بووە و (خەڵك) ڕێژەی دەنگدانی ناوچە جیاجیاكان بڵاودەكاتەوە.

حاكم عومەر ، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە كۆی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90% بووە.

بڕیارە كۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامی بەرایی ڕێژەی دەنگدان و ژمارەی دەنگەكان بڵاوبكاتەوە…

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لە ناوچە جیاجیاكان ڕێژەی بەشداری بەم جۆرە بووە:
– لە سلێمانی 80% بووە
– لە هەولێر 92% بووە
– لە دهۆك 97.5% بووە
– لە هەڵەبجە 96.3 بووە
– لە ئاكرێ‌ و بەردەڕەش: 99% بووە
– لە شەقڵاوە 97.6% بووە
– لە گەرمیان 96.6% بووە
– لە ئامێدی 98.4% بووە
– لە سەرسەنگ 98% بووە
– لە بامەڕنێ‌ 98.6% بووە
– لە زاخۆ 98.5% بووە
– لە قەسرۆك 99% بووە
– لە دێرەلووك 97.17% بووە
– لە كۆیە 96% بووە
– لە چەمچەماڵ 98% بووە
– لە باعەدرێ‌ 97% بووە

 

كۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستانی ڕاگەیاند
پێت كۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستانی ڕاگەیاند
یەكگرتوو: ئەمڕۆ لە هەڵەبجە پێشێلكاری كراوە
دوات یەكگرتوو: ئەمڕۆ لە هەڵەبجە پێشێلكاری كراوە
پەیوەنیدر