٨ نیشانە دەریدەخات منداڵەکەت زیرەکترە لە منداڵانی دیکە



هەموو منداڵێک تایبەتە،بەڵام هەندێک لە منداڵان کۆمەڵێک توانا و ڕەفتار پیشان دەدەن کە دەریدەخات زیرەکترن لە ئاستی ئاسایی.

مەبەست لە زیرەکیی مەرج نییە هەمیشە لە شێوەی نمرەی بەرز یان دەستکەوتی ئەکادیمیدا دەربکەوێت، بەڵکو کۆمەڵێک نیشانە هەیە کە یارمەتی دەرە بۆ جیاکردنەوەی ئەو منداڵانە لە منداڵانی تر.

 

بەم نیشانانە بزانە منداڵەکەت لە ئاستێکی زیرەکی بەرزتردایە:

1. هەستەکانیان نیشان دەدەن و تێگەیشتنی باشتریان هەیە
منداڵێک کە زیرەکی لە سەرووی ئاستی مامناوەندەوە بێت، توانایەکی بەهێزی نائاسایی هەیە بۆ تێگەیشتن و مامەڵەکردن لەگەڵ هەستەکان. منداڵ تێدەگات لە دەربڕینەکانی ڕووخساری دایک و باوک  و هەروەها گوزارشت لەوە دەکات کە هەستی پێدەکات.

ئەم لێهاتووییە یارمەتی دەدات بە ئاسانی و هاوسۆزی دۆخە کۆمەڵایەتییەکان بێت.

2. گرنگیدان بە وردەکارییەکان
منداڵی زیرەک بە توانای چاودێریکردن دەناسرێتەوە، زۆرێک لە منداڵانی زیرەک گرنگییەکی زۆر بە وردەکارییەکان دەدەن.

سەرنجی ئەو شتانە دەدەن کە ڕەنگە کەسانی دیکە زۆرگرنگیان پێ نەدەن، وردەکاری بچووک لە ڕووداوەکانی ڕابردوو لەبیر ناکەن.

 

3. خوێندنەوەى پێشوەختە یان ئارەزوی خوێندنەوەی کتێب
لە کاتێکدا کە حەزکردنێکی سەرەتایی بۆ خوێندنەوە نیشانەیەکی باوە بۆ زیرەکی، بەڵام ئەوەی زیرەکترین منداڵان جیا دەکاتەوە ئەوەیە خۆشەویستی قووڵیان هەیە بۆ کتێب خوێندنەوە.

ئەم منداڵانە هەر لە تەمەنێکی بچووکدا بەلای چیرۆک و بیرۆکەکاندا ڕادەکێشرێن و دەیانەوێت زیاتر دەربارەیان بزانن.

 

4.فێربوون لەسەر خۆیان
ئەو منداڵانەی زیرەکییان لە سەرووی ئاستی ئاساییەوەیە توانای فێربوونیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ نیشان دەدەن. چێژ لە دۆزینەوەی شتەکان بە تەنیا وەردەگرن. هەوڵ دەدەن خۆیان فێری ژەنینی ئامێرێک بکەن، شارەزابوون لە یارییەکی نوێ، یان لە ڕێگەی کتێب و ڤیدیۆوە ڕاستییەکان فێربن بەبێ وەرگرتنی ڕێنمایی زۆر.

 

5. لیکۆڵینەوە و ئارەزووی زانست
گومانی تێدا نییە ئەو منداڵانەی کە زیرەکییان لە سەرووی ئاستی مامناوەندەوەیە زۆر کنجکۆڵن، هەمیشە پرسیار لە “بۆچی” دەکەن و دەیانەوێت قووڵببنەوە لە چۆنیەتی کارکردنی شتەکان، ئەوان بە وەڵامی ڕووکەش ڕازی نین.

.

6. هەستیاری بە ژینگەی دەوروبەری
زۆرێک لەو منداڵانەی کە زیرەکییان لە سەرووی ئاستی مامناوەندەوەیە، هەستیاری زیاتر بۆ ژینگەکەیان نیشان دەدەن، دەتوانن زیاتر ئاگاداری هەندێک دەنگ، پێکهاتە، یان بۆن بن، کە ڕەنگە سیستەمێکی هەستیاری باڵاتریان  نیشان بدەن.

 

7. چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی داهێنەرانە
منداڵانی زۆر زیرەک زۆرجار  بیردەکەنەوە کاتێک ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە. زۆرجار چارەسەری داهێنەرانە یان ناتەقلیدی بۆ کێشەکان دێنە ئاراوە، جا چ لە قوتابخانە، چ لە شوێنە کۆمەڵایەتییەکان، یان لە بارودۆخی ڕۆژانەدا.

 

8. ماوەی سەرنجدانێکی درێژ
کاتێک منداڵێک لە ئاستی ئاسایی زیرەکترە، زۆرجار ماوەی سەرنجدانێکی نائاسایی درێژ نیشان دەدات, بەتایبەت بۆ ئەو شتانەی کە بەڕاستی سەرنجڕاکێشن.

لە کاتێکدا ڕەنگە سەرنجی لەسەر هەندێک ئەرک لەدەست بدات، بەڵام ڕەنگە بە قووڵی نوقم بێت لەو چالاکییانەی کە مێشکی هانی دەدەن.

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێکی بڵاو کردەوە
پێت دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێکی بڵاو کردەوە
عێراق دەیەوێت رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بکات
دوات عێراق دەیەوێت رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بکات
پەیوەندیدر