یەكگرتوو: ئەمڕۆ لە هەڵەبجە پێشێلكاری كراوە



سەرۆكی لیستی یەكگرتووی ئیسلامی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، واژۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ناكەین و دەشڵێت: سكاڵا لەسەر یەكێتی نیشتمانیی كوردستان تۆمار دەكەین.

كاوە عەلی، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە بازنەی هەڵەبجە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بێدەنگ نابین بەرامبەر بەوەی لە هەڵەبجە ئەمڕۆ ڕوویدا، چونكە پێشێلكاری لە دەنگدانی تایبەت كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، نابێت مۆبایل بچێتە ناو سندوقەكانی دەنگدان، بەڵام مۆبایل براوە و پێشێلكاری كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، واژۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ناكەین و كۆمسیۆن نەیتوانی ئەو چاودێرەمان، كە لە بنكەی دەنگدان كراوەتە بكاتەوە ژووورەوە.

وتیشی، “سكاڵا لەسەر یەكێتی نیشتمانیی كوردستان تۆمار دەكەین لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی كردویەتی”.

 

(خەڵك) ڕێژەی بەرایی دەنگدان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە
پێت (خەڵك) ڕێژەی بەرایی دەنگدان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە
کۆمسیۆن لەسەر پرۆسەی دەنگدان ڕوونکردنەوەیدا
دوات کۆمسیۆن لەسەر پرۆسەی دەنگدان ڕوونکردنەوەیدا
پەیوەنیدر