کۆمسیۆن لەسەر پرۆسەی دەنگدان ڕوونکردنەوەیدا



بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن پرۆسەی دەنگدانی بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ناوبرد و دەڵێت” دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی بژاردنی دەنگەکان دەستپێدەکات”.

مەروان محەممەد، بەڕێوبەری ئۆفیسی کۆمسیۆن لە هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچێت و هیچ پێشێلکارییەک تۆمارنەکراوە، هاوکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە  دەگیرێتەبەر کە ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، کەمترین سکاڵا تۆمارکراوە و لە هیچ بنکەیەکی دەنگدان کامێراکانی چاودێری نەوەستاوە و کاردەکەن.

سەبارەت بە گرفتی نەخێندنەوەی پەنجەمۆری بەشێک لە دەنگدەران، مەروان محەمەد ڕایگەیاند، ئەوانەی گرفتی پەنجەمۆریان هەیە بەنزیکەیی ڕێژەی 5٪ بووە، و ئەوانەی پێش دەنگدان گرفتیان هەبووە و سەردانی بنکەکانیان کردووە گرفتەکەیان چارەسەر کراون، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدات.

ئاماژەی بەوەشدا، بابەتی هێنانە ژورەوە و هەڵگرتنی مۆبایل ڕێکارێکی نوێیە، بۆیە پێویستە لە هەڵبژاردنی گشتی دەنگدەران پابەندبن بە نەهێنانی مۆبایل.

کۆمسیۆن ڕوونیشیکردەوە، کاتژمێر 6ـی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان کۆتاییدێت و دوای تەواوبوونی کاتی دەنگدان دەست بە ژماردنی دەنگ و بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان دەکرێت.

یەكگرتوو: ئەمڕۆ لە هەڵەبجە پێشێلكاری كراوە
پێت یەكگرتوو: ئەمڕۆ لە هەڵەبجە پێشێلكاری كراوە
عیزەت سابیر: هەر فەرمانبەرێک (هەژماری من)ی کردبێت دەتوانێت تەوتین بکات
دوات عیزەت سابیر: هەر فەرمانبەرێک (هەژماری من)ی کردبێت دەتوانێت تەوتین بکات
پەیوەندیدر