ماوەی ١٤ ڕۆژە ٢٠٠ هەزار فەڵەستینی بێ نان و ئاو و دەرمانن



لە کەمپی پەنابەرانی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە، ماوەی ١٤ ڕۆژە ٢٠٠ هەزار هاووڵاتی فەلەستینی بەبێ نان و ئاو و دەرمان دەژین و، لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی جینۆساید و پاکتاوی نەژادیی بوونەتەوە .

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی مەدەنی فەلەستین لە غەززە، مەحموود باسال لە لێدوانێکیدا  ڕايگەیاند: “لە ژێر سێبەری ئەو جینۆسایدەی ئیسرائیل درێژەی پێ دەدات لە جەبالیا ٢٠٠ هەزار فەڵەستینی ماوەی ١٤ ڕۆژە بێبەش کراون لە نان و ئاو و دەرمان”.

باسال باسی لەوە کرد کە سوپای ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەو جینۆساید و پاکتاوە نەژادییەی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات، بینا و خانوو و ژێرخانی ناوچەکەی لەناوبردووە.

ئاماژەی بەوە کرد تەرمی دەیان هاووڵاتی فەلەستین کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون، بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی زەمینی سوپاکە و کردنە ئامانجی هەموو شتێک لە غەززە، هێشتا لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکان و سەر ڕێگاوبانەکاندان و هەڵنەگیراونەتەوە.

عیزەت سابیر: هەر فەرمانبەرێک (هەژماری من)ی کردبێت دەتوانێت تەوتین بکات
پێت عیزەت سابیر: هەر فەرمانبەرێک (هەژماری من)ی کردبێت دەتوانێت تەوتین بکات
یەكەم بەفری ئەمساڵ دەبارێت
دوات یەكەم بەفری ئەمساڵ دەبارێت
پەیوەندیدر