یەكەم بەفری ئەمساڵ دەبارێت



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو بەفر لە ناوچە جیاكانی كوردستان دەبارێت و پلەكانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەكەن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی، ڕایگەیاندووە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەفربارین بۆ ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ باكووری ئێران، بەفربارین هەندێ لەناوچە شاخاوییەكانی هەرێمیش دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەكرێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بەهۆی كاریگەری بارستەهەوایەكی ساردی جەمسەری، كە سەرچاوەكەی لە ناوچەكانی سیبیریاوە ڕوودەكاتە هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزن و لەناوچە شاخاوییەكانیش بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزن.

بە وتەی ئەو شارەزا كەشناسییە، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، شەپۆلێكی بەفربارین ئەو ناوچانە دەگرێتەوە و دەبێت ەیەكەم شەپۆلی بەفربارینی ئەمساڵ.

لای خۆشیەوە، كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ‌ شەممە، پلەكانی گەرما نزمبوونەوەیەکی تەواو بە خۆیەوە دەبینن بە ڕێژەی (4- 6) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ماوەی ١٤ ڕۆژە ٢٠٠ هەزار  فەڵەستینی بێ نان و ئاو و دەرمانن
پێت ماوەی ١٤ ڕۆژە ٢٠٠ هەزار فەڵەستینی بێ نان و ئاو و دەرمانن
ئەمریکا، کوژرانی سینوار وەک “دەرفەت” بۆ ئاگربەست دەبینێت
دوات ئەمریکا، کوژرانی سینوار وەک “دەرفەت” بۆ ئاگربەست دەبینێت
پەیوەندیدر