پرۆسه‌ی دەنگدانی تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی بەردەوامە و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتنیش رایدەگەیەنێت، “به وردی چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌پرۆسه‌كه‌دا نییه”.
لیوا روكن رزگار جه‌بار محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن به میدیای فەرمی یه‌كێتیی راگه‌یاندووە، “پرۆسه‌ی دەنگدانی تایبه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ پرۆسه‌كه دروستنه‌بووه”.
باسی لەوەشکرد، “ئه‌ركمان پاراستنی بنكه‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه له‌پارێزگای سلێمانی و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێمان سپێدراوه، ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.
له کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئه‌مڕۆ هەینی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دهستیپێكردوهو بڕیاره تا کاتژمێر شەشی ئێواره به‌رده‌وامبێت.
له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، له‌هه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، 215 هه‌زارو 960 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.