کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت کە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و لە سنووری هەولێریش ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەیێت. لە ناوچە شاخاوییەکانى سنورى پارێزگەى هەولێر ئەگەرى نمە بارانێکى کەم هەیە بە شێوەى پچڕ پچڕ.

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش ڕوونیکردەوە، کە لە باکوورى هەرێم بە شێوەیەکى گشتى پلەکانى گەرما 2-3 پلە بەرزتر دەبنەوە، بەڵام لە بەشى باشووری هەرێمدا 1-2 پلە نزمتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ شەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمیچە هەور دەبێت و پلەی گەرما 4-6 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 28 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى

دهۆک : 26 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 30 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى

سۆران  : 27 پلەى سیلیزى

گەرمیان :  31 پلەى سیلیزى

“تۆڵەی خوێنی شەهید محەمەد دەكەینەوە”
پێت “تۆڵەی خوێنی شەهید محەمەد دەكەینەوە”
لە قوتابخانەی کوردستانی نوێ کەمترین کێشە روویداوە
دوات لە قوتابخانەی کوردستانی نوێ کەمترین کێشە روویداوە
پەیوەنیدر