“تۆڵەی خوێنی شەهید محەمەد دەكەینەوە”



بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی محەمەد رەشید ژاڵەیی، كارمەندی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەكات كە لەكاتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاكی كوردستاندا شەهید بوو.

بەپێی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی دەڵێت: “لەخوای گەورە داواكارم شیفای بریندارەكان بدات، بەڵێن بە خانەوادە سەربەرزەكەی شەهید محەمەد و هاوڕێیانی دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە”.

دەقی پەیامەكە:

شەهیدبوونی كاك محەمەد رەشید ژاڵەیی، كارمەندی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەكاتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاكی كوردستاندا، لە قووڵایی دڵمانەوە نیگەرانیكردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەی، هاوڕێیان و هێزەكانی ئۆپراسیۆن دەكەم و لەخوای گەورە داواكارم شیفای بریندارەكان بدات.

‎دڵنیایی بەهەموولایەك دەدەین ئاسایش و سەقامگیریی كوردستان هێڵی سوورە و تاوەكو خاوەنی ئەو هێزە قارەمان و تێكۆشەرانە بین، ژیانی خەڵكەكەمان لە ئارامی و ئاسایشدا دەبێت. بەڵێن بە خانەوادە سەربەرزەكەی شەهید محەمەد و هاوڕێیانی دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ بوارێك بۆ تیرۆریستان ناهێڵینەوە.

‎خوای گەورە شەهید محەمەد بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

سینوار…. کوژرانێکی رێکەوت یان پلان بۆ دانراو؟
پێت سینوار…. کوژرانێکی رێکەوت یان پلان بۆ دانراو؟
کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دوات کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پەیوەنیدر