دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لە قوتابخانەی كوردستانی نوێ لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، كەمترین كێشە روویداوە.
پەیامنێری “تۆڕی میدیایی خەڵك” رایگەیاند: لەو بنكەی دەنگدانە و لە وێستگەی یەك لە 300 كەس 94 كەس دەنگی داوە و هیچ كێشەیەك رووی نەداوە.
باسی لەوەشكرد: لە وێستگەی دوو لە 300 كەس 86 كەس دەنگی داوە و كێشە رووی نەداوە.
هاوكات لە وێستگەی سێ 81 كەس لە 300 كەس دەنگی داوە و كێشە رووی نەداوە.
هەرچی وێستگەی چوارە، لە 300 كەس 88 كەس دەنگی داوە و دوو كێشە روویداوە.
وێستگەی پێنج 99 كەس لە 300 كەس دەنگی داوە و دوو کێشە هەبووە.
وێستگەی شەش لە 148 كەس 42 كەس دەنگیداوە و كێشە رووی نەداوە.
بە كۆی گشتی لەو بنكەیەی دەنگدان تا كاتژمێر 9:29 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ، 487 كەس دەنگیان داوە، تەنها چوار كێشەی پەنجەمۆر هەبووە.