چی دەربارەی چیرۆکی دەمانچەکەی سینوار دەزانیت؟



میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو دەمانچەیەی لەگەڵ تەرمی یەحیا سینوار سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس دۆزراوەتەوە، هی ئەفسەرێکی ئیسرائیلی بووە کە لە ساڵی 2018 لە خان یونس کوژراوە.

 

کەناڵی 14ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەو دەمانچەیەی لەگەڵ تەرمی سینوار لە غەززە دۆزراوەتەوە، هی لیوا مەحمود خەیرەدین بووە، ئەو ئەفسەرە ئیسرائیلییەی لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزی تایبەتدا لە خان یونس لە ساڵی 2018 کوژراوە.

 

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، مەحمود ئەفسەرێکی “دروز” بووە لە دەوریەی مەتکاڵ کە سەر بە یەکەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بووە بەناوی “ئامان”.

 

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو ڕۆڵە نهێنییەی کە بینیویەتی، بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ، ناو و وێنە و تەنانەت شوێنی ناشتنەکەی و هەر زانیارییەکی دیکەی ئەو ئەفسەرە، بە نهێنی ماوەتەوە تا لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕێگەدراوە زانیارییەکان دەربارەی بڵاوبکرێنەوە.

 

ئەو سەرچاوەیە بڵاویکردەوە، “هێزێک لە یەکەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئیسرائیل لە ساڵی 2018دا کاتێک بە ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە خۆراک چوونەتە ناوچەی خان یونس، لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەی حەماسەوە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و  لە کاتی ئاڵوگۆڕی تەقەکردندا، لیوا مەحمود بە هەڵە لەلایەن چەکدارانی سوپای ئیسرائیلەوە کوژراوە، بەپێی کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل.

 

دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوەکانی سوپای ئەمریکا بۆ ئەگەری کوژرانی، ڕۆژی پێنجشەممە 17/10/2024، ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاند؛ کە یەحیا سینوار لە کاتی بۆردومانکردنی ماڵێک لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کوژراوە.

لە قوتابخانەی کوردستانی نوێ کەمترین کێشە روویداوە
پێت لە قوتابخانەی کوردستانی نوێ کەمترین کێشە روویداوە
حزبوڵڵا؛  قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین
دوات حزبوڵڵا؛ قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین
پەیوەندیدر