حزبوڵڵا؛ قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین



حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند؛ سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکەیدا بۆ سەر باشووری لوبنان زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەرکەوتووە، بەو پێیەی ٥ فیرقەی سەربازی لە سوپای ئیسرائیل بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکان لەسەر سنووری لوبنان کردووە.

 

لە بەیاننامەیەکدا حزبوڵڵا ئاماژەی بەوەکردووە، سوپای ئیسرائیل 5 فیرقەی سەربازیی هێناوەتە ناوە وە کە زیاتر لە ٧٠ هەزار سەرباز و ئەفسەر لەخۆدەگرێت، لەگەڵ سەدان تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی .

 

لە بەیاننامەکەیدا سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوە زەمینییەکانی نێوان چەکدارانی ئەو حزبە و سوپای ئیسرائیل، کە هەوڵی چوونە ناو گوند و شارۆچکە سنوورییەکانیان داوە، ڕایگەیاندووە، توانیویەتی هێرشەکان بەرپەرچ بداتەوە و هێزەکانی ئیسرائیل ڕابکێشێتە ناو هەندێک بۆسە، بەتایبەتی لە شارۆچکەکانی، ئەلقوزاح و ڕەسەلاسین، کە ٩ سەربازی ئیسرائیلی کوژران و ١٥٠ی دیکە برینداربوون.

 

هەروەها لە بەیاننامەکەدا باس لە ئاڵوگۆڕی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆردومانکردن لەودیو سنوورەوە کراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە جۆرەها مووشەک بەکارهێنراوە، لەنێویاندا هەندێک مووشەکی ورد، کە بۆ یەکەمجارە بەکارهێنراون.

 

 زیانەکانی سوپای ئیسرائیل

نزیکەی ٥٥ سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیلی کوژران و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.

٢٠ تانکی مێرکاڤا و ٤ بولدۆزەری سەربازی و زرێپۆشێک و کەشتییەکی سەربازی لەناوبران.

دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “Hormes 450” خرانە خوارەوە.

لە کۆتاییدا حزبوڵڵا لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە؛ دەچنە قۆناغێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل.

چی دەربارەی چیرۆکی دەمانچەکەی سینوار دەزانیت؟
پێت چی دەربارەی چیرۆکی دەمانچەکەی سینوار دەزانیت؟
دەنگدانی تایبەت بە ژمارە
دوات دەنگدانی تایبەت بە ژمارە
پەیوەندیدر