فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای کەرکوک دەکات



بەپێی سەرچاوەکان لە سنووری ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکووک، فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی کرد.

یەکەم لێدان 9:55 خولەک بووە و دوا لێدان کە جارى چوارەم بووە کاتژمێر 10:16 خولەک بووە و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بەرکەوتوون هەردوکیان سووتاون.
سەبارەت بە بوونی چەکداری نەناسراو، موختاری ئەو گوندە ڕایگەیاند، ”پێشتر گومانیان هەبووە لە بوونیان و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیان لێ ئاگادارکراونەتەوە”.
هەرچەندە تائێستا نازانرێت سەر بە کوێیە فڕۆکەی جەنگیی عێراقین یان هاوپەیمانانن،بەڵام  هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆریش لە ناوچەکەن و چاودێری دۆخەکە دەکەن لە ئێستادا.

بەپێی سەرچاوەیەکی دیکەش: چوار جار بۆردوومانی زنجیرە چیای خاڵخاڵانیان لە نێوان ناحیەی تەق تەقی سەر بە قەزاى کۆیە و ناحیەی شوانى کەرکوک کرد و دوو ئۆتۆمبێلیان بە ئامانجگرت”.

وتیشى،” هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئامانجگیراون و ئێستا دەسووتێن، بەڵام نازانرێت فڕۆکە هێرشکەرەکان  کە لە جۆرى ئێف 16 هى کام ووڵات بوون”.

زانیاری نوێ لە کاتژمێر 11:40: هێزەکانی ئاسایشی هەرێم و دژەتیرۆر و کۆماندۆ لەناوچەی شوان ژمارەیەک تیرۆریست دەکوژن.

ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: “بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم , هێزەکانی دژەتیرۆر ، هێزی کۆماندۆی کوردستان ، لە ئۆپراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی پشت بەستوو بە زانیاری هەواڵگری ورد بەهاوکاری وەزارەتی بەرگری عیراق ، ژوری ئۆپراسۆنی کەرکوک ، هێزەکانی هاوپەیمانان ئەو ژمارە چەکدارەی تیرۆریستانی داعشیان کوشت کە دوێنی دزەیانکردبووە ناوچەی شوان” .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ شەوی رابردوو تەواوی ناوچەکە خرابووە ژێرچاودێری و کیوماڵی هێزەکانەوە تا سەرئەنجام ئەم هەڵمەتە ئەنجام درا.

چۆن هەواڵێکی گرنگ بە منداڵەکەت دەڵێیت
پێت چۆن هەواڵێکی گرنگ بە منداڵەکەت دەڵێیت
میدیای ئەمنی عێراقی ئامادەکردنی پلانێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت
دوات میدیای ئەمنی عێراقی ئامادەکردنی پلانێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدر