کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی عێراقی گەیشتنە ڕێکەوتن 



کۆڕەک تیلیکۆم لەگەڵ دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی عیێراقی گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە کۆمپانیاکە لە ماوەی 6 ساڵدا ملیارێک و 250 ملیۆن دۆلار دەدات.

 زەهرا ئەلبەجاری سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی  ڕێککەوتنەکە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم لە ماوەی شەش ساڵدا یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلار دەداتە دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی عێراق، لە بەرامبەر پیداچونەوەو هەلگرتنی سنووردارکردنەکانی سەر پەیوەندیەکانی کۆمپانیاکە.

لە 1ی تشرینی دووەمی 2023، دەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن بە نوسراوی ژمارە (2/R/1/160675) کە بۆ هەردوو کۆمپانیای ئەسیرو و ئاسیاسێل نێردرابوو، کە تێیدا داواکرابوو بە پچڕاندنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو کۆمپانیای ناوبراو و کۆمپانیای کۆرەک تێلیکۆم تا  ئەو بڕە پارانەی کە قەرزن لەسەر کۆمپانیاکەیان دەدرێتەوە.

ئەلبەجاری ئاماژەی بەوەشدا: کۆرەک تیلیکۆم ودەستەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن ڕێککەوتن، دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ، لەسەر چارەسەرکردنی کێشە دارایی و یاساییەکانی کۆمپانیاکە وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵگرتنی سزاکە لەسەری.

داهاتووی زێڕە ڕەشەکە چی دەبێت
پێت داهاتووی زێڕە ڕەشەکە چی دەبێت
” ئەم جارە ٥کورسی بەهای ٧کورسی جارانی هەیە”
دوات ” ئەم جارە ٥کورسی بەهای ٧کورسی جارانی هەیە”
پەیوەندیدر