دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧/١٠/٢٠٢٤، سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە یاریگای یانەی وەرزشی ئاشتی بەشداری کرد لە ئاهەنگی مەراسیمی هاوسەرانی نوێ لە ژێر دروشمی پاراستنی شکۆی خێزان کە لەلایەن مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکگرتوو سازکرابوو.
سەڵاحەدین محەمەد بەهادین رایگەیاند، لای یەکگرتوو دوستکردنی خێزان پرەنسیپ و ستراتیژە هەر لە سەرەتای دروستبونمانەوە یەکێک بووە لە کارە سەرەکییەکانمان و جێگای شانازییە یەکگرتوو هەر لە سەرەتاوە بڕوای بەبوونی خێزان هەبووە و بەبڕبڕەی پشتی کۆمەڵگە تەماشای خێزانی کردووە، داوا لە کچان و کوڕان دەکەم بە دروستکردنی خێزان نیشتیمان زیاتر ئاوەدان بکەنەوە و بەرەو پێشی ببەن.
لەکۆتایی وتەکانیدا جەختیکردەوە، ژن و پیاو تەواوکاری کەسایەتی یەکترن، پیاو تەواوکار نابێت تاوەکو ژنەکەی هاوکاری نەبێت بەپێچەوانەشەوە ڕاستە، بە (مودة و رحمة) ئەبنە کەسایەتییەکی دووقات و کەسایەتییەکی بەهێز .. ئەمڕۆ بەکردار نەک بە دروشم خێزانی بەختەوەرمان دروستکردووە و پشتیوان و هاندەریانین و ئێوەی بەرێز نمونەیەکی زیندووی ئەو بەرنامەیەی یەکگرتوون.