ئەڵمانیا لە پەرلەمانەوە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێم دا.
ئەمڕۆ، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و کەمێک پێش ئێستاش وادەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق درێژ کردەوە
لە دانیشتنەکەدا، پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەبڕیاری درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ مانگی دیکە پەسەند کرد، بە ٥٣٩ دەنگی بەڵێ و ٩٣ دەنگی نەخێر پرۆژەکە پەسەندکرا.
بەم پێیەش هێزەکانی ئەڵمانیا تا ٣١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە خاکی عێراقدا دەمێننەوە.