دوای 24 کاتژمێر ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕادەگەیەنرێت



وتەبێژکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان وادەی ئاشکراکردنی ئەنجامی دەنگدانی ڕاگەیاند و دەڵێت” دوای 24 کاتژمێر ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕادەگەیەنین”.

جومانە غەلای، وتەبیژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەبارەی دەنگدانی تایبەت کە رۆژی هەینی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت رایگەیاند،  ئێمە بۆ هەڵبژاردن و ڕۆژی دەنگدان 100٪ ئامادەین، و ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدان لە دوای 24 کاتژمێر لە تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەندرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، تا یەکلاییکردنەوەی دەنگەکان، هیچ تانە و سکاڵایەکی دەنگدان لە لایەنە سیاسییەکان و کیان و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان قبوڵ ناکرێت و وەرناگیرێت.

وتەبێژی کۆمسیۆن دووپاتیشیکردەوە، دوای وادەی دیاریکراو کۆمسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی تانە و سکاڵاکان و بۆ کۆمسیۆنی ئەنجومەنی دادوەری کۆمسیۆن بەرز دەکرێتەوە، هاوکات لەدوای یەکلا کردنەوەی تانە و سکاڵاکان لە ماڵپەری ڕەسمی کۆمسیۆنی باڵا ئەنجامی کۆتایی ودروستی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بڵاودەکرێتەوە.

بڕیارە سبەینێ هەینی 18ـی ئۆکتۆبەر دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات، و 20ـی ئۆکتۆبەر دەنگدانی گشتی دەبێت، کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە و ناوەندەکان بۆ دەنگدان ئامادەکراون.

لەسەر گەدەی بەتاڵ زێڕی شل بخۆ
پێت لەسەر گەدەی بەتاڵ زێڕی شل بخۆ
ئیسرائیل: ڕەنگە سینوارمان کوشتبێت
دوات ئیسرائیل: ڕەنگە سینوارمان کوشتبێت
پەیوەندیدر