بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە



وەزیری نەوتی عێراق بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکووری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و کەسێکی بەوەکالەت دانا.

بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست خەڵک-کەوتووە، حەیان عەبدول غەنی سەواد وەزیری نەوتی عیراق فەرمانێکی وزاری دەرکرد و بڕیاریداوە بەدوورخستنەوەی بۆکان حەسەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور.

بەپێی نووسراوەکە هۆکاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ ھۆکاری تەکنیکی پەیوەست بە کارەکانی کۆمپانیاکەوە گەڕاندەوە.

بەپێی نووسراوەکە یاریدەدەرێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور بە وەکالەت راسپێردراوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی کۆمپانیاکە، تا ئەوکاتەی بەڕێوەبەرێکی گشتی نوێ دەستنیشاندەکرێت.

ئیسرائیل: ڕەنگە سینوارمان کوشتبێت
پێت ئیسرائیل: ڕەنگە سینوارمان کوشتبێت
هاووڵاتیانی کەمدەرامەت یەکەیان بەسەردا دابەشدەکرێت
دوات هاووڵاتیانی کەمدەرامەت یەکەیان بەسەردا دابەشدەکرێت
پەیوەندیدر