بوومەلەرزە شارێکی دیکەی کوردستانی هەژاند



بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری سێواسی باکووری کوردستان ڕوویدا، بەڵام زیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لە ناکاوی تورکیا “ئافاد” ڕایگەیاند، کاتژمێر ١١:٢٩ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری ڕەختەر ناوەندی سێواسی هەژاندووە.

بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠.٥٧ کیلۆمەتری زەوی ڕوویداوە.

بەرپرسانی سێواس بڵاویان کردەوە کە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکی نەرێنییان لە بارەی بوومەلەرزەکە پێنەگەیشتووە و، بەپێی ئامارە بەراییەکانیش بوومەلەرزەکە زیانی گیانیی و ماڵیی لێنەکەوتووەتەوە و، تیمەکانیش بەردەوامن لەسەر کارە مەیدانییەکانیان.

دوێنێش بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەی کالەی لە پارێزگەی مەلەتی باکووری کوردستان هەژاند کە گوڕەکەی ٥.٩ پلە بوو.

وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا کرا
پێت وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا کرا
سلێمانی خۆی بۆ بارانبارین ئامادە دەکات
دوات سلێمانی خۆی بۆ بارانبارین ئامادە دەکات
پەیوەندیدر