سلێمانی خۆی بۆ بارانبارین ئامادە دەکات



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، خۆیان بۆ وەرزی بارانبارین ئامادەکردووە و مەترسی دروستبوونی لافاویش نییە، هاوکات دەربارەی سەرەمەنهۆڵ هۆشداری درایە کارگەکانی تواندنەوەی ئاسن و ئەو شوێنانەی کە مامەڵەی پێوەدەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبووەوە دەربارەی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی بارانبارین و دوورخستنەوەی هەر مەترسییەک کە بە هۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دروست دەبێت.

لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت زۆربەی بارانەکان بەخوڕ و لەماوەیەکی کەمدا ببارێت، لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە ئامادەکارییەکان دەستی پێکردووەو هەموو دەرچە سەرەکییەکانی ئاوەڕۆکان و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی گەڕەکەکان پاککراونەتەوە، ئەو کێشانەی کە ساڵانی پێشتر هەبوون، ئەمساڵ بەتەواوی چارەسەرکراون.

داواش لە هاووڵاتییان کرا ئەگەر بەهۆی بوونی بۆنی ناخۆش لە وەرزی هاویندا سەری مەنهۆڵەکانیان داخستووە، لەم وەرزەدا سەری مەنهۆڵەکان لاببەنەوە بۆئەوەی مەترسی لافاو لە گەڕەک و شەقامەکاندا نەمێنێت، هەر کەسێک پابەند نەبێت رێکاری پێویستی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

لە کۆبوونەوەکەدا هۆشداریش درا بە کارگەکانی تواندنەوەی ئاسن و ئەو شوێنانەی مامەڵە بە ئاسنەوە دەکەن لەهەر شوێنێک سەری مەنهۆڵ ببینرێت و مامەڵەی پێوەبکرێت رێکاری توندی یاسایی لەگەڵ شوێنەکە دەگیرێتەبەر.

بوومەلەرزە شارێکی دیکەی کوردستانی هەژاند
پێت بوومەلەرزە شارێکی دیکەی کوردستانی هەژاند
شارەوانی سلێمانی: لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت
دوات شارەوانی سلێمانی: لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت
پەیوەندیدر