کێشەیەکی لەناکاو ڕاییکردنی کارەکانی چەند بەشێکی هاتووچۆ ڕادەگرێت



بە هۆی کێشەیەکی لەناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێردا، ڕاییکردنی کارەکانی بەشی هونەری و مۆڵەت ڕادەگیرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، هاووڵاتییان ئاگاداردەکەیەنەوە کە بە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی لەناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و ئەبدەیت کردنەوەی، سەردانی بەشی هونەری و بەشی مۆڵەتی بەڕێوە بەرایەتیەکەمان مەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕاگرتنی ڕاییکردنی کارەکانی ئەو بەشانە تا دوای پشووی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت.

هاتووچۆ هەولێر شۆفێرانیش دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ کەسێک لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە، سزای دواکەوتنی نایەتەسەر.

خشتەی مووچەی مانگی ئەیلول بڵاوکرایەوە
پێت خشتەی مووچەی مانگی ئەیلول بڵاوکرایەوە
کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دوات کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیوەندیدر