کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت. وە هەروەها لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئەوەشی وتووە: سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری باڵەکایەتی هەیە.

دەشڵێت؛ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 32 پلەى سیلیزى

کێشەیەکی لەناکاو ڕاییکردنی کارەکانی چەند بەشێکی هاتووچۆ ڕادەگرێت
پێت کێشەیەکی لەناکاو ڕاییکردنی کارەکانی چەند بەشێکی هاتووچۆ ڕادەگرێت
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی باس لە رێگری بازگەکانی عێراق لە بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکات
دوات سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی باس لە رێگری بازگەکانی عێراق لە بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکات
پەیوەندیدر