بوومەلەرزەیەک ڕوویدا



بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕوویدا و وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش دەڵێت، زیانی نەبووە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 5:29 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.9 پلەی ڕێختەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕوویدا.

ڕوونیشیکردەوە کە چەقی بوومەلەرزەکە 31 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری زاخۆوە دووربووە و هیچ زیانێکیشی نەبووە.

دوێنێ لە سنووری پاریزگەی مەلەتی باکووری کوردستانیش بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.9 پلەی ڕێختەر ڕوویدا، ئەویش هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی باس لە رێگری بازگەکانی عێراق لە بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکات
پێت سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی باس لە رێگری بازگەکانی عێراق لە بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکات
کۆمسیۆن: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 100٪ ئامادەین
دوات کۆمسیۆن: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 100٪ ئامادەین
پەیوەندیدر