سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی باس لە رێگری بازگەکانی عێراق لە بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکات



نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازیمان لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی کرد بەمەبەستی گوێگرتن لەو کێشەو گرفتانەی رووبەڕوویان بووەتەوە، لە ساغ کردنەوەی بەروبوومەکانیان و رێگریکردنیان لە لایەن بازگەکانی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ ساغبوونەوەی بەرووبوومەکانیان.

وتیشی: لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی بەغدامان کرد، بەمەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و باشوور عێراق، بەرهەمەکان چ کشتوکاڵی بن یان بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بێت.

باسی لەوەشکرد: بەرپرسانی حکومەتی عێراق ئەوەیان پێ وتین کە بەشێک لەو بەرهەمانە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن بەناوی بەرهەمی ناوخۆ ساغ دەکرێنەوە، بەڵام ئێمە بۆمان روونکردنەوە کە ئەمە بوونی نییە لە هەرێمی کوردستان، بۆیە داوامان لێکردن ئەو رێگریانە لابەرن.

ئەوەشی خستەڕوو، داوامان کردووە بۆ راستی و دروستی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بنێرن بۆ ئەوەی بە چاوی خۆیان لە راستی و درووستی بەرهەمی کارگەو کێڵگە پەلەوەرییەکان دڵنیا ببنەوە.

کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێت کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
بوومەلەرزەیەک ڕوویدا
دوات بوومەلەرزەیەک ڕوویدا
پەیوەنیدر