هۆکاری کەمی ڤیتامین B12 چییە؟



ئەم دەرمانانە لەوانەیە ببنە هۆی کەمی ڤیتامین B12

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ڤیتامین B12 لەسەر تەندروستی و دۆخی دەروونی

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەڵمانی، ڕەنگە هەندێک دەرمان ببنە هۆی کەمی ڤیتامین B12 لە جەستەدا، وەکو پانتۆپرازۆڵ، ئۆمێپرازۆڵ، ئیسۆمێپرازۆڵ، کە بۆ چارەسەرکردنی دڵەکزێ، یان کێشەی سورێنچک بەکاردەهێنرێن.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرمانی مەتفۆرمین کە بۆ چارەسەری جۆری دووەمی شەکرە بەکاردێت، ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ڤیتامین B12 لە جەستەدا.

جگە لەم دەرمانانە، کەمی ڤیتامین B12 لە جەستەدا بەهۆی پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکەوە ڕوودەدات کە بەتەواوی خۆراکی سەرچاوە ئاژەڵییەکان بەدوور دەگرێت، بەو پێیەی ڤیتامین B12 لە خۆراکە ئاژەڵییەکانی وەک گۆشت و هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەیە.

 

نیشانەکان کەمی ڤیتامین B12 چییە :

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین  B12 لە لەشدا بریتین لە چرچ و لۆچی پێستی دەست و قاچ،  کاڵبونەوەی ڕەنگی پێستی، وشکبوونەوەی  گۆشەکانی دەم، سووربوونەوەی زمان و هەستکردن بە ئازار تێیدا.

هەروەها نیشانەکانی لەوانەیە بریتی بن لە کێشەی بیرەوەری، گۆڕانی باری دەروونی، ماندوێتی زۆر، لاوازی و کێشەی خەو و بینین و هاوسەنگی.

لە حاڵەتە توندەکاندا، تێکچوونی جووڵە و ئیفلیجی و تەشەنوجیش ڕوودەدات.

کەمی ڤیتامین B12 دەتوانرێت بە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بەو ڤیتامینە چارەسەر بکرێت، هەروەها دەتوانرێت بە دەرزی یان چەرەسەری پزیشکی خۆت لەم کێشەیە ڕزگار بکەیت.

هۆکاری کەمی ڤیتامین B12 چییە؟
پت هۆکاری کەمی ڤیتامین B12 چییە؟
سێهەمین گەورەترین بەنداو لە ھەرێمی کوردستان دروستکرا
دوات سێهەمین گەورەترین بەنداو لە ھەرێمی کوردستان دروستکرا
پەیوەندیدر