سێهەمین گەورەترین بەنداو لە ھەرێمی کوردستان دروستکرا



بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە پرۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەنداوەکە 35 کیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە و بەرزییەکەی 70 مەترە و 513 مەتریش درێژە  زیاتر لە 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە خۆ دەگرێت.

بەنداوی گۆمەسپان، سێیەم گەورەترین بەنداوی ھەرێمی کوردستان و گەورەترین بەنداوی سنووری پارێزگای ھەولێرە و دەبێتە یەکێک لە سەرچاوەکانی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ دانیشتووانی شاری ھەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری.

عەبدوڵڵا گەردی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری بەنداوی گۆمەسپان ڕایگەیاند ، ئێستا بەنداوەکە سەروو 10 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، کاتێک بەنداوەکە پڕ دەبێت سەروو 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆ دەگرێت، سەرجاوەی ئاوەکەشی ئاوی بارانە.

هۆکاری کەمی ڤیتامین B12 چییە؟
پێت هۆکاری کەمی ڤیتامین B12 چییە؟
ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی فۆڕمی تەوتین بەشێک نییە لە (هەژماری من)
دوات ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی فۆڕمی تەوتین بەشێک نییە لە (هەژماری من)
پەیوەندیدر