ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی فۆڕمی تەوتین بەشێک نییە لە (هەژماری من)



ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە ڕوونکردنەوەیەکی دەڵێن؛  گەیشتینە ئەو ئەنجامەی فۆڕمی تەوتین بەشێک نییە لە (هەژماری من) و بەپێی زانیارییەکان، تەنها وەرگرتنی زانیارییە و هەنگاوێکی زۆر سەرەتاییە بۆ پڕۆسەی تەوتین و بەنیشتیمانیکردنی مووچەکانمان.

هاوکات ڕایان گەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پابەندی تەواوی بڕیارەکەی دادگای باڵای فێدڕاڵیی بن و هەنگاوە کردارییەکانی بەنیشتیمانیکردنی مووچە تەواوبکەن. *ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە: بەپێی بەدوادچوونەکانمان لە بەغداد و سلێمانی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سەبارەت بە ئەو فۆڕمەی نێردراوە بۆ فەرمانگەکان بەناوی فۆڕمی تەوتین، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی فۆڕمەکە بەشێک نییە لە (هەژماری من) و بەپێی زانیاریی بەدەستهێنراو تا ئەم ساتە، تەنها وەرگرتنی زانیارییە و هەنگاوێکی زۆر سەرەتاییە بۆ پڕۆسەی تەوتین و بەنیشتیمانیکردنی مووچەکانمان.بۆیە پێمانوایە ناتوانرێت پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بۆ مەبەستی دیکە بەکاربهێنرێت و ئێمە پڕیدەکەینەوە و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش خۆیان خاوەن بڕیارن. پێویستە دەسەڵاتدارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پابەندی تەواوی بڕیارەکەی دادگای باڵای فێدڕاڵیی بن و هەنگاوە کردارییەکانی بەنیشتیمانیکردنی مووچە تەواوبکەن و ئەم هەنگاوە تەنها بەشێک نەبێت لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت و هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر. وەک پێشتریش ئاماژەمان بۆکردبوو؛ بڕیاربوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تەواوی زانیارییەکان بخەینەڕوو، بەڵام لەئێستادا ستافێک لە ئەنجومەنەکەمان لە بەغدادی پایتەختن  بۆ بەدواداچوونی زیاتر و دەکرێت لە ئەگەری دروستبوونی گۆڕانکاری و لەگەڵ هاتنەوەی ئەواندا کۆنگرەکە ببەستین. ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی

16 ی10ی 2024.

سێهەمین گەورەترین بەنداو لە ھەرێمی کوردستان دروستکرا
پێت سێهەمین گەورەترین بەنداو لە ھەرێمی کوردستان دروستکرا
ئەردۆغان؛ تورکیا لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراقی براو دۆست دەوەستێت
دوات ئەردۆغان؛ تورکیا لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراقی براو دۆست دەوەستێت
پەیوەندیدر