نرخی دۆلار بەرزبووەوە



بانکی ناوەندی زیاتر لە 253 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام نرخی دۆلار بەراورد بە كاتی كردنەوەی بازاڕ لە بەیانیدا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند؛ بڕی 253 ملیۆن و 497 هەزار و 545 دۆلاری خستە بازاڕەوە لەو بڕەش 7 ملیۆن و 400 هەزاری بە نەخت و 246 ملیۆن و 97 هەزار و 545 دۆلاری بە حەواڵە بووە.

لای خۆیەوە، ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكاندا بەهای 100 دۆلار بە 152 هەزار و 750 دینار بوو، بەڵام لەكاتی ئێوارەدا بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

ڕاشیگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕ لە ئێوارەدا نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 153 هەزار و 300 دینار.

خۆر لە ترۆپکی چالاکیدایە و ئەمساڵ زریانی زۆر ڕوودەدات
پێت خۆر لە ترۆپکی چالاکیدایە و ئەمساڵ زریانی زۆر ڕوودەدات
ڤیدیۆ؛ پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
دوات ڤیدیۆ؛ پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەنیدر