یەکەم وڵات ناردنی چەکی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت



ئیتاڵیا ناردنی چەکی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەڵێت” نابێت لوبنان ببێت بە غەززەی نەوێ”.

جۆرجیا میلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئیتاڵیا تا ئەو کاتەی مەترسی بەکارهێنانی چەکی سەربازی هەبێت لە لایەن ئیسرائیلەوە بەرامبەر لوبنان و ناوچە دۆخ ئاڵؤزەکان، وڵاتەکەمان چەک بۆ ئیسرائیل نانێرێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەشڵێت: نابێت لوبنان ببێتە غەزەی نوێ، و دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل باشووری لوبنان ڕۆما دەستبەجێ پێدانی هەر مۆڵەتێکی نوێی بۆ هەناردەکردنی چەک بۆ تەلئەبیب ڕاگرت، بۆیە هیچ کام لەو ڕێککەوتن و گرێبەستانەی لە دوای ٧ـی تشرینی یەکەمەوە واژۆ کراون جێبەجێ نەکراون.

هاوكات، پێشتریش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە وتارێکیدا لە ڕادیۆی فرانس ئینتەر ڕایگەیاندبوو، ڕاگرتنی ناردنی چەکی سەربازی بۆ تەلئەبیب بۆ هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە یەکەم هەنگاوە بۆ چارەسەری سیاسی بۆ ناکۆکییەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە هەینی رابردوو نۆ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا (یۆنان، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، قوبرس، ماڵتا، پورتوگال، سلۆڤینیا، فەڕەنسا و کرواتیا) پشتگیرییان لە ڕاگرتنی ناردنی ئەو چەکانە کردووە بۆ ئیسرائیل کە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بەکاردەهێنرێن.

ڤیدیۆ؛ پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
پێت ڤیدیۆ؛ پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە
كۆمسیۆن: نهێنی دەنگدان پارێزراوە
دوات كۆمسیۆن: نهێنی دەنگدان پارێزراوە
پەیوەندیدر