لەسەر گەدەی بەتاڵ زێڕی شل بخۆ



بەپێی توێژینەوەیەک گەر بەیانیان بە گەدەی بەتال کەوچکێک زەیتی زەیتون بخۆیت سەدان سوود بە جەستت دەبەشێت.

توێژینەوەکە دەریخستوە کە زەیتی زەیتون کە بە زێڕی شل ناودەبرێت، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتە تەندروستییە سودبەخشەکانی تر، کە باوترینیان بەکارهێنانیەتی وەک شلکەرەوەی سروشتی، و دەتوانێت کێشەی قەبزی کەمبکاتەوە، بەو پێیەی چەورییەکەی یارمەتی هێورکردنەوەی ناوەوەی ریخۆڵەکانی مرۆڤ دەدات .

هاوکات زواردنی زەیتی زەیتون بەتایبەت بە گەدەی بەتال ناوپۆشی  گەدە دەدات لە پرۆسەی هەرسکردن و دەرکردنی پاشماوە و رێکخستنی وردە زیندەوەرانی ریخۆڵە بە درێژایی رۆژ، ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی بڕى پێویستى رۆژانەی دژە ئۆکسێنەر و پۆلیفینۆل.

پێشتریش توێژینەوەکان دەریانخستبوو، کە زیاتر لە نیو کەوچکی چێشت زەیتى زەیتون دەتوانێت ئەگەری مردن بەهۆی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی تێکچونی دەمارەکان و نەخۆشیەکانی هەناسەدان کەم بکاتەوە.

مەسرور بارزانی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند
پێت مەسرور بارزانی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند
دوای 24 کاتژمێر ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕادەگەیەنرێت
دوات دوای 24 کاتژمێر ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕادەگەیەنرێت
پەیوەندیدر