عەلی باپیر دوو داوا لە یۆنامی دەكات



سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازیی كرد لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و داوای لێكردن چاوێدری هەڵبژاردن بكەن و چییان لەتوانادایە بیكەن بۆ وەستانی شەڕ لە غەززە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 16/10/2024 مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە ئامادەبوونی شاندێكی ئەنجوومەنی باڵا و سەركردایەتی، پێشوازیی كرد لە دكتۆر محەمەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندی یاوەری.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆمەڵی دادگەری، عەلی باپیر تیشكی خستە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 20/10/2024 و پابەندیی كۆمەڵی بە ڕێكارەكانی كۆمسیۆن دووپاتكردەوە و داوای كرد “نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی كارا ببینێ لە چاودێریكردنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە ساختەكاریی بە دوور بێ”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، باس لە ڕەوشی عێڕاق و ناوچەكە بەگشتیی و شەڕ و ئاڵۆزییەكانی كەرتی غەززە و لوبنان بە تایبەتی كرا و سەرۆكی كۆمەڵ داوای كرد “نەتەوە یەكگرتووەكان چی لە توانایدایە بیكات بۆ وەستاندنی شەڕ و هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی”.

دكتۆر محەمەد ئەلحەسسان وەك شوێنگرەوەی جینین بلاسخارت ئەركی نوێی پێ سپێردراوە و ڕۆژی پێنج شەممە 10/10/2024 گەیشتە بەغدا و لە ئەركەكەی دەستبەكار بوو.

كۆمسیۆن: نهێنی دەنگدان پارێزراوە
پێت كۆمسیۆن: نهێنی دەنگدان پارێزراوە
بەفەرمی تەقتەق بووە قەزا
دوات بەفەرمی تەقتەق بووە قەزا
پەیوەنیدر