دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، لە سەر بریاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لە ڕۆژانی هەڵبژاردن هاتووچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی ئاسایی دەبێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەر بریاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گەشتیارانی کوردستانی و بیانی و بازرگانان و کۆمپانیاکان دەکەینەوە بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ڕۆژانی هەڵبژاردن هاتووچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەکان بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانیش لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان ئاسایی و بەردەوام دەبێت و دەروازەکەمان داناخرێت و وەکو ڕۆژانی ئاسایی کراوە دەبیت.
بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕۆژی هەینی هەڵبژاردنی تایبەت و ڕۆژی یەك شەممە هەڵبژاردنی گشتی دەبێت.