پۆلیسی سلێمانی: لێكردنەوە و بردنی ئاسنی پۆستەرەكان وەك دزی وایە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لێکردنەوەی ئاسنی پۆستەری کاندیدەکان وەک دزی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی لێکردنەوەی ئاسنی پۆستەری کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندووە، ھەر حاڵەتێکی لێکردنەوە و بردنی ئاسنی پۆستەری کاندیدەکان ھەبێت، پۆلیسی سلێمانی وەک دزی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و ڕوبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمسیۆن لە حاڵەتی دزین و لێکردنەوەی ئاسنی پۆستەرەکان ئاگاداری کردنەوە، ئەوا پۆلیس ئەو کەسانە دەستگیردەکات و دواتر دادگا ڕووبەڕووی سزای یاسایی و پێبژاردنیان دەکاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە شەوی ڕابردووەوە بنگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی هاتووە و تا ئێستا پۆستەر و ڕیكلامی هەڵبژاردنی حزب و كاندیدەكان لێنەكراونەتەوە و بەپێ هەندێك تۆكاری ڤیدیۆیی، چەند هاووڵاتییەك هەستاون بە لێكردنەوەی ژمارەیەك پۆستەری ئاسن.

بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان لە دەروازەكانی هەرێمەوە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن بڕیار درا
پێت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان لە دەروازەكانی هەرێمەوە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن بڕیار درا
بڕیارێک بۆ کۆمپانیاکانی فیزە و نشینگە
دوات بڕیارێک بۆ کۆمپانیاکانی فیزە و نشینگە
پەیوەندیدر