نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵ بووم جارێكی دیكە لەگەڵ ئەردۆغان كۆبوومەوە



سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك لە ئەنقەرەیە و ڕایدەگەیەنێت، خۆشحاڵ بووم كه‌ جارێكی دیكه‌ لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوومەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، خۆشحاڵ بووم كه‌ جارێكی دیكه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئەردۆغان كۆبوومه‌وه‌.

ڕاشیگەیاندووە، ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێك گفتوگۆمان كرد، له‌وانه‌ پته‌وكردنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و بەهێزترکردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێك گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و لەگەڵ سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبوەوە.

بڕیارێک بۆ کۆمپانیاکانی فیزە و نشینگە
پێت بڕیارێک بۆ کۆمپانیاکانی فیزە و نشینگە
قوباد تاڵەبانی: پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات
دوات قوباد تاڵەبانی: پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات
پەیوەنیدر