بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند



بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگەی مەلەتی باکووری کوردستان ڕوویدا کە گوڕەکەی نزیکەی شەش پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا “ئافاد” ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٤٦ خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٩ پلە بەپێوەری ڕێختەر، لە قەزای کالەی پارێزگەی مەلەتی ڕوویدا.

ڕوونیشیکردەوە کە بوومەلەرزەکە لە قووڵاتیی ١٠،٠٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە، بێ ئەوەی ئاماژە بدات بەوەی زیانی لێکەوتبێتەوە.

“ئافاد” ئەوەشی خستەڕوو کە ٣٠ پاشەلەرزەش کە لە نێوان ١.٢-٣ پلەی ڕێختەردا بوون، تۆمارکراون.

قوباد تاڵەبانی: پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات
پێت قوباد تاڵەبانی: پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات
سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا
دوات سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدر